ئوتۆمبێلی پەڕلەمانتارێكی گۆڕان لە هەولێر هاوڵاتییەك دەكوژێت

خواكوڕك
ئوتۆمبێلی پەڕلەمانتارێكی فراكسیۆنی گۆران لە شەقامی (30) ی مەتری شاری هەولێر لە هاوڵاتییەك دەدات و بەهۆیەوە هاوڵاتیەكە گیان لە دەست ئەدات .
“زولفا مەحمود ” ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان بەهۆی تیژڕەوی لە شەقامی 30ی مەتری كە بە نیاز بوون بچن بۆ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان تووشی ڕووداوێك دەبن و لەو كاتەدا هاوڵاتییەك بەمەبەستی پەڕینەوە لە شەقامی 30 ی مەتری بەهۆی تیژڕەوی شۆفێری ئوتۆمبێلەكەی ئەو ئەندام پەڕلەمانەی بزوتنەوەی گۆڕان بەر لاتەنیشتی ئوتۆمبێلەكە دەكەوێت و گیان لە دەست ئەدات ، دوای ڕووداوەكە تەرمی ئەو هاوڵاتیەیان بردووەتە نەخۆشخانەی دادی پزیشكی لە شاری هەولێر .

Back to top button