سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ،پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد.

دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا، وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرا.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە.

سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی ناوچەکەش، هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەرکردنی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە ڕێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ .

Back to top button