ژمارەیەک تۆمەتبار دەستگیر کران… توندوتیژی خێزانیشیان کردووە

پۆلیسی هەولێر پێنج تۆمەتباری لە هەولێر و دەورووبەری بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، پێنج تۆمەتباریان لە هەولێر و دەورووبەری بە تاوانی هەڕەشەکردن لە هاووڵاتییان دەستگیر کردووە، ئەو تۆمەتبارانە چەکی بێ مۆڵەتییان پێبووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی قەدەغەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی هەولێر، جگەلە چەکی جۆراوجۆر، تۆمەتبارەکان چەکی جۆری تاپڕیشیان پێبووە، تۆمەتبارەکان جگە لەوەی هەڕەشەیان لە خەڵکی دیکە کردووە، توندوتیژی خێزانیشیان کردووە، بۆیە بە فەرمانی دادوەر دەستگیر دەکرێن.

Back to top button