كۆمیسیۆن: بەبێ پەرلەمان دەتوانین ریفراندۆم ئەنجام بدەین

خواكوڕك
دوای ئەوەی پارتی و یەكێتی هەولەكانیان یەكخستەوە بۆ سازدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە شاندێكی هاوبەشیان پێكهێنا كە سەردانی حزب و لایەنە سیاسەكانی كوردستان دەكەن بۆ تاوتوێكردنی ئەم پرسە, ئەمە لە كاتێكدا بەر لەوەی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بكەن, گۆڕان رایگەیاند بۆ بەجێگەیاندنی ریفراندۆم پێویستی بە پەرلەمانە, لە وەڵامدا بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ رایگەیاند:”بەبێ پەرلەمان دەتوانین ریفراندۆم ئەنجام بدەین”
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی رایدەگەیەنێت بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمان, دەتوانن راپرسی ئەنجام بدەن و ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستانیش ئاشكرای دەكات, كۆمیسیۆن بە گوێرەی یاسای كۆمیسیۆنی باڵایی سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی دەتوانیت ریفراندۆم ئەنجام بدات.

ئەم ئەندامەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان دەلێت: “كۆمیسیۆن دەتوانێت ریفراندۆم بكات چونكە یاسای سالی 2014 تایبەت بە كۆمیسیۆن ھەیە و لە مادەی 16ی بڕگەی چوار, رێگە بە كۆمیسیۆن دەدات ریفراندۆم بەبێ پەرلەمان و یاسای تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدات”.

كۆمیسیۆن وەك ئەوەی نزیكبێت لە فەرمانپێكردنیان بۆ ئەنجامدانی ئەركە سەختەكە سەرقاڵی خۆ ئامادە كردنن، بڕیاردەری كۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەكان و راپرسی دەڵێت: “ئێمە لایەنی جێبەجێكارین و ھەر یەك لە سەرۆكایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حكوومەت داوا بكەن دەتوانین راپرسی ئەنجام بدەین، بەڵام ناچینە نێو ھیچ ملانێكی سیاسی و یاسایی تەنھا چاوەرێی جۆرو میكانیز م و پرسیاری ریفراندۆمەكەین”.

Back to top button