بڕیارە ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بدات

په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشەممە 14ی نیسانی 2025، له‌سه‌ر چه‌ند تەوەرێک كۆ دەبێته‌وه و تەوەری یەکەمیش ده‌نگدانە لەسەر بە پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.
بە گوێرەی ئەو کارنامەیەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان شه‌ش ته‌وه‌ر لەخۆ دەگرێت و ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، دەنگدانە لەسەر یاسای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەک هەڵوێستییان ڕاگەیاند و بڕیاریاندا، بەشداریی هیچ دانیشتنێکی داهاتووی پەرلەمان نەکەن، ئەگەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی تێدا نەبێت.