مەسرور بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیتاڵیا دەکاتەوە

ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه 4/14 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنێ كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان کرد
سەرۆکی حکومەت پيرۆزبايی ده‌ستبه‌كاربوونى لێ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتیوانی حکومەتی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ده‌ربڕى.
كونسوڵى گشتيى نوێى ئيتاڵيا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات كرده‌وە.
هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .