سبەی شاندێكی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا

خواكوڕك
دوای ئەوەی بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی هاوبەش لە نێوان پارتی‌و یەكێتی درا كە سەردانی حزبەكانی ناوخۆی كوردستان بكەن, دواتریش سەردانی بەغدا بكەن بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندی نێوان هەولێرو بەغدا و پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و ریفراندۆم.

عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە:” وابڕیارە سبەینێ وەفدێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات”

هەروەها ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە:” سەردانەكە بەمەبەستی ریفراندۆم و پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر دامودەزگاكانی شاری كەركوك دەبێت”

Back to top button