یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو

یانەی دهۆك بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو پاش بردنەوەی لە قادسیە لە یاری کۆتایی گەڕانەوەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە یاری گەڕانەوەدا و لە سەر یاریگەی خۆی دهۆك پێشوازی لە قادسیەی كوەیتی كرد كە یاری چوون لە ناو كوەیت بەبێ گوڵ هەردوولا یەكسان بوون.

دوو گۆڵەكەی دهۆك سیامەند عەگید لە خولەکی 66 و مارلۆن لەخولەکی 92 تۆماریان كرد، گۆڵی یانەی قادسیەش لەلایەن محەممەد سۆڵە لە خولەکی 70 تۆمارکرا.

Back to top button