مەسرور بارزانی: هەرگیز ئازاری شەهیدانی کۆمەڵکوژیی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی لەبیر ناکەین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ: بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە و هەرگیز ئازارەکانیان لەبیر ناکەین.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 38ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە و نووسیوویەتی : “بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە و هەرگیز ئازارەکانیان لەبیر ناکەین.”

هەورەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە “خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ئەم دەڤەرە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرە مایەی ڕێز و پێزانینێکی زۆرە.”

Back to top button