وەزیری ناوخۆ : نابێت بە هیچ شێویەک ئۆتۆمبیلی قاچاخ بێتە ناو هەرێمی کوردستان

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئەو بابەتە بە ڕێگەی یاسایی چارە دەکرێت.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” جارێ هیچ چارەسەرێک بۆ ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاییەکان نییە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی دەکەن تاکوو کۆتایی بەم بابەتە بێت، کێشەکە لەوەدایە هەرچەند جارێک ئەم بابەتە باس دەکرێت، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای کێشەکان.
گوتیشی:” نابێت چیتر ڕێگە بدرێت ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا بێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان، بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبیلی قاچاخ نایەتە ناو هەرێمی کوردستان، بابەتی ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا بە ڕێگەی یاسایی چارە دەبێت.