سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 16ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا ئەلسامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.

Back to top button