گۆڕان دانووستانكاری نیە
رێكان سەباح
ئایا گۆڕان مەبەستی لە نا بۆ دانیشتن و دانووستاندنەكان دامەزراوەكانە، یان شاندی دانووستاندن و دانیشتنی نیە، كەتێیدا حزبەكەی وەك هێزێكی كارای سەركەوتوو (ئامانج پێكاو ) بگەرێتەوە؟؟ ئەمە شتێكی روونكراوەیە لە ئەزموونی سیاسی ئەو رێكخراوە سیاسیەدا، كە جگە لە نا هیچ كات نەچۆتە گفتووگۆ و دانووستاندن، هەموو كات بە نا وەڵامی داوەتەوە بۆ دانیشتن و دانووستاندنەكان، ئەمەش عەیبێكی گەورەی ئەو هێزە سیاسیە كە توانای دانووستاندنی نیە!!باش دەزانێت لە دانووستاندن پاشەكشە حەتمی دەكات..
ئەوە رەهایی نیە لە نووسینەكەدا بەڵكو نموونەی بەرجەستە لەبەردەستە، ” لەكۆبوونەوەی 9مینی پێنج قۆڵی كاتێك دانووستاندنەكان لەنێوان (4+1) نزیك بووەوە لە رێكەوتن لەسەر ” هەڵبژاردنی سەرۆك لەپەرلەمان دەسەڵاتی تەواو، هەڵبژاردنی سەرۆك لەناو خەڵك بێ دەسەڵات” كە بووە پرۆژەی چوار لایانەكە لە دانووستاندن لەگەڵ پارتی كە پێشرەوەی خاڵی هەڵبژاردنی سەرۆك بوون لەناو پەرلەمان، هەستیان بەشكەستێكی گەورە كرد، كاتێك بینیان دانووستاندنەكە قاڵبووەوە، بۆ ئاستی كەم و زیاد كردنی دەسەڵاتەكان سەرۆك لەناو خەڵك ئەمەش بوو، لە نۆیەمین كۆبوونەوە پێنج قۆڵی هەنگاوەكان بەئەنجام دەگەیشت، بەڵام گۆڕان ئەمەی پێ قبوڵ نەكراو، بارەگای پارتی بەرد باران كرد و دۆخێكی خوڵقاند كە خەڵك كۆبوونەوەكانی بیربچێتەوە، بەڵام لەبنەرەتدا گۆڕان زانی لەدانووستاندن دا شكەستی هێنا بوو لە 9مین كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی”.
بۆیە ئەمە نموونەی زەقی ئەو حزبە سیاسیە كە توانا دانووستاندنی نیە لەگەڵ لایانەكان، بە زاراوەی” دیوخان حزبی دەیەوێت خۆی بدزێتەوە” ئەگەر بەو تێزەی گۆڕان قسە بكەین كە بابەتەكە لەدەرەوەی پەرلەمان بێت بەدیوەخانی حزبی پێناسە دەبێت، خۆ دەكرێت دانووستاندنەكانی وڵاتێكی وەكو توركیا لەدەرەوەی پەرلەمان، بێنینە بەرچاومان، كە جەهەپە و مەهەپە و هەدەپە و ئەكپارتی چەندین جار پێش پێكهێنانی حكومەت و پرسەكانی تر دانووستاندنیان كردیە رێكەوتنیان كردووە، ئەگەر دانیشتنی حزبەكان دیوەخان بێت گۆڕان شەرمەزاری دانووستاندنی و رێكەوتنی گۆڕان و یەكێتیەو كە دەیانەویست بەدوو حزب هاوسەنگی بسەپێنن بێ ئەوەی بلێن لەرێگای پەرلەمان تەنها گوتیان بەركەوتنی دوو حزب!، خۆ دەكرێت دانووستاندنی ئەستانە و جنێڤ” ئۆپزسیۆن و رژێمی بەشار ئەسەدیش كە دونیا شەرعیەتی پێدەدات دیوەخانانە بێت، بۆیە ئەم قسانەی گۆڕان تەنها خۆدزینەوە و خۆ دەرباز كردنە لەوەڵامە راستەقیەنەكە ئەویش گۆڕان دانووستانكاری نیە”.