كه‌ناڵى جه‌زیره: هه‌رێمى كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كى گه‌وره‌ى داهاتى دۆزیوه‌ته‌وه

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له به‌دواداچوونێكدا ئاشكراى ده‌كات، له چه‌ند ساڵى داهاتوودا كه‌رتى گه‌شتیارى، ده‌بێته گرنگترین سه‌رچاوه‌ى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێمیش خۆى بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ئاماده كردووه، پلانى ئه‌وه‌یه تا ساڵى 2030 ژماره پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان له هه‌رێم بگه‌یه‌نێته هه‌زار و 500 پڕۆژه و به ئامانجى راكێشانى 20 ملیۆن گه‌شتیار.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره شه‌وى رابردوو 15ى نیسانی 2025 به‌دواداچوونێكى درێژى له‌سه‌ر كه‌رتى گه‌شتیارى له هه‌رێمى كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و چه‌ندان جار دووپاتى كردووه‌ته‌وه، له ساڵانى داهاتوودا هه‌رێمى كوردستان یه‌كێك له‌و ناوچانه ده‌بێت له بوارى گه‌شتیارى كه به “دڵى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ى رێكخراوى گه‌شتیارى سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نه‌خشه‌ى دنیا له رووى گه‌شتیاری له پێنج ساڵى رابردوودا گۆڕاوه، ته‌نانه‌ت له دواى په‌تاى كۆرۆنا، به زیادبوونى 23% گه‌شتیاران روو له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌رێمى كوردستانیش خۆى بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه ئاماده كردووه و بایه‌خێكى زۆر به كه‌رتى گه‌شتیارى ده‌دات، له‌وانه له كۆتایى 2024دا ژماره‌ی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان، گه‌یشته هه‌زار و 250 و ده‌یه‌وێ له كۆتایى ساڵى 2030یشدا بگات به هه‌زار و 500 پڕۆژه. به ئامانجى ئه‌وه‌ى 20 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
راپۆرته‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌و خاڵانه ده‌كات كه هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌نه ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى سه‌رنجڕاكێش، له‌وانه بوونى سروشتێكى جوان، دووه‌م یاساكانى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان هانده‌ره، سه‌ره‌ڕاى بوونى دۆخێكى ته‌ناهیى سه‌قامگیر، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌ك گه‌شتیاران له قسه‌كانیان بۆ جه‌زیره دووپاتیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، هه‌رزانیى گه‌شته ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و وڵاتانى تر به‌راورد بكرێت، له‌وانه گه‌شتیارێك عه‌ره‌بى گوتوویه‌تى، “خه‌رجى گه‌شته‌كه‌م 80 دۆلاره.