قەرزی درێژخایەن بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە سیستەمی وزەی خۆر دادەنێن

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان جگەلە دابینکردنی کارەبای24 کاتژمێری، قەرزی درێژخایەن بە هاووڵاتییان دەدات بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر.
سەنعان عەبدوڵڵا، گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم تاوتوێی پێدانی قەرزی درێژخایەن دەکات بە هاووڵاتییان بۆ دانانی سیستەمی وزەی خۆر لە ماڵەوە.
گوتیشی: قەرزەکە سەرەتا بەو هاووڵاتییانە دەدرێت کە هەژماری بانکییان هەبێت، هەروەها هەموو هاووڵاتییەکی ئاسایی دەتوانێت ئەو قەرزە وەربگرێت، بەڵام پێویستە کەفیلێکی هەبێت، کە هەژماری بانکی هەیە.
هەروەها مژدەی ئەوەشی دا کە:” تاوتوێی تەواوی پڕۆژەکە کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.