فەرمانێکی نوێ لە سەرۆکی حکومەتەوە بۆ تەواوی فەرمانبەران دەرچوو

بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بەگواستنەوەی پرۆژەی ” هەژماری من” بۆسەر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی کوردستان .
لەفەرمانەكەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە:
یەکەم: پرۆسەی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ” هەژماری من”گواسترایەوە بۆ بۆسەر وەزارەتی دارایی و وەزارەت سەرپشكە لە چۆنێتی بەڕێوەبردنی پرۆسەكە بە پێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی . ئەژماری بانكی موچەخۆرانی پارێزراو دەبێت .
دووەم : لەسەرتاسەری هەرێم فەرمانەكە لەلایەن وەزارەتەكانەوە جێبەجێدەكرێت.