مەسرور بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان راگەیاند

بەرێز مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە (X) پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی پاپا فرانسیس ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد: بە کۆچی دوایی قەداسەتی پاپا فرانسیس، جیهان دەنگێکی دڵسۆز و یەکڕیزخوازی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەش كردووە: قووڵترین پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ڤاتیکان و باوەڕدارانی کاسۆلیک لە سەرانسەری کوردستان، عێراق و جیهان دەکەین.

Back to top button