سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئهمریكی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی 4ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئهمریكی کرد، بە سەرۆکایەتيی ڕایلی بارنس، بەرپرس لە نووسینگەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و کار لە وەزارەتی دەرەوەی ئهمریكا.
لە دیدارەکەدا کە ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانیی لە کوردستان کرد.
هەروەها دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا ، جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا کرایەوە.