پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجاویەکەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
لە پەنجاویەكەمین ساڵڕۆژی تاوانی بۆردوومانكردنی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان و قوربانیانی ئەو كارەساتە دەنێرین. ئەو رووداوە دڵتەزێنە بەڵگەیەكی ترە لە دڕندەیی و بێباكی رژێمی پێشووی عێراق. تاوانێكی ڕوون و ئاشكرا بوو لە دژی خەڵكی مەدەنی و هەرگیز لەیاد ناكرێت.

Back to top button