سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

 

رۆژی پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و بوژانەوە.

Back to top button