وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لە پشتیوانیی کورد بەردەوام دەبین

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: هەمیشە لە پاڵ کوردەکان دەمێنینەوە و پێکەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیر*ۆر لە ناوچەکە بەردەوام دەبین.

ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی: هەمیشە فەرەنسا پشتیوانی لەکوردەکان دەکات و لە پاڵیان دەمێنێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، پێکەوە لەگەڵ کوردەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیر*ۆر لە ناوچەکە بەردەوام دەبین.

ژان نوێل بارۆ، جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی کورد لە حکومەتی سووریا لەبەرچاو بگیرێت.

Back to top button