كوردانی شه‌به‌ك داوای هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.

خواكوڕك
نوێنەری کوردانی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند:ئه‌وان وه‌كو كوردانی شه‌به‌ك یاداشتێكی چوار خاڵیان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت له ده‌شتی نه‌ینه‌وا وه‌كو پارێزگای كه‌ركوك بڕیار بۆ ئه‌و پرسه ده‌ربچێت.
(مەلا سالم شەبەک) په‌رله‌مانتاری كوردی شه‌به‌ك ڕاگەیاندوه”ئێمه وه‌كو كوردانی شه‌به‌ك یاداشتێكمان داوه‌ته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كه خۆی له 4 خاڵ ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگای كه‌ركوك ئاڵای كوردستان له سنوری خۆمان هه‌ڵبكه‌ین كه سنوری ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراقه،
(مەلا سالم شەبەک) زیاتر گوتویه‌تی”لە یاداشتەکەدا داوامان کردووە، ڕاپرسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش وادەیەکی دیاریکراو دیاری بکرێت، چونکە ئەمە پرسێکی دەستورییە، بۆ ئەوەی دەشتی نەینەوا ببێت بە پارێزگا، کە بەگوێرەی ماددەی ١٢٥ی دەستوور ڕێی پێ دراوە، هه‌روه‌ها له یاداشتەکەدا داوامان کردووە کە ھێزی پێشمەرگە بۆ ھەموو پێکھاتەکانی مەسیحی، ئێزدی، کاکەیی و شەبەک دروست کراون و پێویستە تەنیا ئەو هێزە لە ناوچە کوردستانییەکاندا هەبێت.”