بەڤیدیۆ … پۆلیسی هەولێر دوای سێ ساڵ تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوای سێ ساڵ تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد و ڤیدیۆ ساتی دەستگیرکردنی بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:” دوای ئەوەی کە سێ ساڵ پێش ئێستا تاوانێکی کو*شتن لە شاری هەولێر ئەنجام درا تۆمەتبار ڕایکرد بۆ دەرەوەی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان، کێشەیەک لەنێوان چەند کەسێک ڕووی داوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کە لە ئەنجامی دەمەقاڵێ توندوتیژیی لێکەوتەوە و چە*ک بەکار هات و تە*قە کرا کەسێک کو*ژرا.

پۆلیس دەشڵێت:” ئەوکات تۆمەتبار هەڵاتبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی پۆلیس بە وردی چاودێریی تۆمەتبارەکەی دەکرد، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو دوای گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر، بە زووترین کات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا تۆمەتبار چە*کی جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەی پێبوو و، دەستیان بەسەردا گیرا.

دەشڵێت،” هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە هیچ کەسێک لەدەستی یاسا و پۆلیس دەربازی نابێت و تۆمەتباران لە هەرکوێیەک بن بە سزای خۆیان دەگەن.

لێرە کلیک بکەو ساتی دەستگیرکردنی ببینە

 

Back to top button