ئەنجومەنی باڵای فەتوا: گەشتیار و سەیرانکاران نابێت نوێژی هەینی بفەوتێنن

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەر موسڵمانێک لە ڕۆژی هەینی بچێتە گەشت و سەیران، نابێت نوێژی هەینی بفەوتێنیت، چونکە فه‌رزی عه‌ینه
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان رایگەیاند : لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە پرسیار لە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان کراوە، دەربارەی نوێژی هەینی لە کاتی چوونی هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران.
شێرکاوەیی دەڵێت: نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی پێگەیشتوو(باڵغ) ئاقڵ نیشته‌جێی موسڵمان، بەڵگەش بۆ ئەمە خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة الجمعة: 9ـ10).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، پێویسته یان سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هەینی گەشت نه‌كات و بیخاته پاش نوێژی هەینی، یان له ڕێگه‌دا له مزگه‌وتێك یان له مزگه‌وتی گوند و شاره‌دێكان كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شداری نوێژی بە کۆمەڵی هەینی بێت.
دەشڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی نوێژی هه‌ینی، پێویسته نوێژکردنەکە له مزگه‌وت بێت، له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌كاندا بێت و ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گروپێك بۆ خۆیان له‌ده‌شت و ده‌ردا مه‌راسیمی نوێژی هەینی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر كردیان نوێژه‌كه‌یان به‌تاڵه.