وەزارەتی تەندروستی رێنمایی نوێی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوونی بڵاو کردەوە

وەزارەتی تەندروستی لە پێناو كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، گشتاندنێكی بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی لە گشت پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان ناردووە و 10 رێنوێنی و رێكاری بۆ گشتاندوون و هاوكات پێنج خاڵیشی لە رێكارەكان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە لە پێناو كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكە لە ماوەی جەژنی قورباندا.
لە نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بۆ هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی، هەولێر، سلێمانی دهۆک، هەڵەبجە، راپەڕین، گەرمیان،زاخۆ، سۆران و کۆیە نێردراوە تێدا هاتووە، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت ڕاستکراو لە هەندێک پارێزگاکانی عیراق، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنەبەر:
1. سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربڕین تەنیا لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2.پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ر كردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌تی خۆپارێزی له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت وخوێنه‌كه‌ی بە شێوەی تەواو ولەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3- دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژ بكرێت به به‌كار هێنانی گیراوه‌ی كلۆر (5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شیك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو) وهه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژ كردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كه به‌كارهاتووه له‌كاتی سه‌ربڕینی و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.
4- پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەستکێش لە دەست بکەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواترپاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى 3 ، وکوڵاندنی گۆشت بەتەواوی.
5- له‌به‌ر كردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕه‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه, بۆیه دیار بێت , هه‌روه‌ها به‌كار هێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
7- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی ڕێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
8- چەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری درووست.
9- جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.
10- پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.