نوێنەری سەرۆك بارزانی گەیشتە شاری قامیشلۆ

ئەمڕۆ هەینی نوێنەری سەرۆك بارزانی گەیشتە شاری قامیشلۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی حزب و لایەنەكانی كوردی لە سووریا.

د. حەمید دەربەندی بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە هەرێمی کوردستان و، نێردەی تایبەتی سەرۆک بارزانی گەیشتە قامیشلو.

د. حەمید دەربەندی بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی، بەشداری لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی حزب و لایەنەکانی کوردی لە سووریا دەکات کە بڕیارە سبەی شەممە لە شاری قامیشلو ببەسترێت.

Back to top button