د.ناسیح غه‌فوور: ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ له‌ رۆژئاوای كوردستان بەڕێوە دەچێ، به‌رهه‌می هەوڵەكانی سه‌رۆك بارزانییه‌

ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، کۆنفرانسی یەکڕیزیی‌ و یەکهەڵوێستیی کورد لە ڕۆژئاوای کورستان بە ئامادەبوونی د. حەمید دەربەندی، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە هەرێمی كوردستان و نوێنەری تایبەتیی سەرۆك بارزانی بەڕێوە دەچێت، تێیدا سەرجەم حزب و لایەنەكانی رۆژئاوای كوردستان بەشداری دەكەن.

د. ناسیح غه‌فوور، سیاسەتمەدار رایگەیاند: دوای ساڵانێكی زۆر له‌ نكۆڵیكردن له‌ هه‌بوونی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) و سووتاندنی باره‌گای حزبەكانی نێو ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا و ده‌ركردنی كادیرانیان له‌ رۆژئاوای كوردستان، دواجار هەموان بۆیان دەرکەوت ئەم سیاسەتە هەڵەیە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوە گەورەترن کە بە سیاسەتی نەخوێندنەوەی یەکتر مامەڵەی  لەگەڵ بکەن، بۆیه‌ گەڕانەوە بۆ سەر رێنوێنی و داخوازییەكانی سه‌رۆك بارزانی تاوەكوو یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی كورد لە سووریا دروست بكرێت.

ڕوونیشی كردەوە: سه‌رۆك بارزانی دوای چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆ، توانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆ بکاتەوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش و دواجار مه‌زڵووم عه‌بدیش زیاتر لە جارێك هاته‌ هەولێر و لەگەڵ سه‌رۆك بارزانیش كۆبووەوە و ئاماده‌یی نیشان دا بۆ یەكهەڵوێستیی لایه‌نه‌كان.“

جەختی لەوەش كردەوە: ئه‌وه‌ی هێزی داوه‌ته‌وه‌ دیپلۆماسییەتی رۆژئاوای كوردستان و دروستكردنی كۆده‌نگی، ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانییه‌ و ئه‌مجاره‌ هێزه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی كۆ کردەوە، چونكه‌ گۆڕانكاریی ناوچه‌كه‌ وا ده‌خوازێت ئه‌م هێزانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بن.

Back to top button