ئاسایشی شنگال:په‌كه‌كه‌ 250 منداڵی شنگالی بردۆته‌ قه‌ندیل

خواكوڕك

بەڕێوبەری ئاسایشی شنگال رایگه‌یاند”په‌كه‌كه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات منداڵانی شنگاڵ بنێرێته‌ قه‌ندیل و چه‌كدارانی قه‌ندیل بهێنێته‌ شنگال، ئه‌مه‌ش وه‌كو تاكتیكی سه‌ربازی به‌كارده‌هینن.

(قاسم سمۆ)، بەڕێوەبەری ئاسایشی شنگال ڕاگەیاندوه‌”په‌كه‌كه‌ زیاتر له‌ 250 كه‌ گه‌نج و لاوی ئیزیدیان ره‌وانه‌ی قه‌ندیل كردوون، هه‌ندێك له‌وانه‌ ئه‌و لاو و گه‌نجانه‌ن كاتی خۆی كه‌ داعش فڕاندبوونی، ئێستاش په‌كه‌كه‌ دووباره‌ ئه‌وانی بردووه‌ بۆ قه‌ندیل و له‌وێ ئاڵۆگؤریان پێده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی تر بۆ نێو شنگال، وه‌كو تاكتیكی سه‌ربازی ئه‌وان به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ڕفێندراوانی ئێزدی کاتێک لە سووریا ڕزگار دەبن، بەتایبەتی منداڵان و ھەرزەکاران، پەکەکە ناھێڵێت بگەڕێنەوە بۆ نێو کەس و کاریان، بەڵکو ئەو خەڵکەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار دەبن، دەیانگوازێتەوە بۆ قەندیل، بەبێ ئەوەی کەسوکاری ئەو ڕزگاربووانە ئاگادار و ڕازی بن.

چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه‌” ئم هه‌نگاوه‌ی په‌كه‌كه‌ كارێكی ناڕه‌وا و ناپه‌سه‌نده‌ و دژ به‌ حه‌ق و مافی ئێزیدییانه‌ و تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی شنگال ئه‌نجامی ده‌دات، نابێ ڕێگای پێبدرێت.

Back to top button