سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری نەینەوا كرد

ئه‌مڕۆ شەممە 26ی نیسانی 2025، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەبدولقادر ئەلدەخیل، پارێزگاری نەینەوا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و هەماهەنگی و کاری هاوبەشی دامودەزگە فەرمییەکانی پارێزگای نەینەوا و حکوومەتی هەرێمی كوردستان کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا کردەوە و هیوای خواست هاووڵاتیان و هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا داهاتوویەکی باشتریان هەبێت.

Back to top button