ئەمساڵ بۆ یەکەمجار دیارییەک دەدرێتە حاجییان .

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەمساڵ بۆ یەکەمجار دیارییەک بداتە حاجییانی تەواوی کوردستان .

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ بۆ یەکەمجار دیارییەک دەداتە حاجییان کە بریتین لە جانتایەکی پڕ لە خواردن و خواردنەوەی تایبەت بە لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێستا ئامادە دەکرێت .

گوتیشی:” دەمانەوێت بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش، جانتا و جل و بەرگ بەسەر هاووڵاتییانی خۆمان دابەش بکەین کە ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە

زیاتر گوتیشی:” هەموو ئەوانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەج گەڕاوەتەوە هێلەگ بە پیاوەکان و، چەفیەش بە ئافرەتان دراوە ئاڵای کوردستانیان لەسەرە و، لەسەریش بە کوردی و عەرەبی نووسراوە حاجیانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بناسرێنەوە لەناو حاجیانی هەموو وڵاتان دیار بن .

Back to top button