سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕۆژی نیشتمانیی هۆڵەندا دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 4/27 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی لە پێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ خواستن.