لێدوانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب لە بارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک نایاسایی و نا مرۆڤانەیە

عه‌لی عه‌ونی

لە راستیدا ئێستا کوردستان لە ژێر دەستی دوو داگیرکەری فارس و تورک دایە، داگیرکەری عەرەب لە سوریا و عێراق دا خۆی لە ژێر دەستی فارسەکاندایە.واتە ئێستا ئێمە لە سەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان و راپرسی و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک روبەرووی دوو داگیرکەرین.
ھەڵوێستی تورک و فارس و عەرەب چاوەڕوانکراو و ھەزار پاتەیە.لێدوانیان لە بارەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری کەرکوک نایاسایی و نا مرۆڤانەیە.
١-کەرکوک بەشێک نییە لە خاکی ئەوان ھەتا ئەوان رازی بن یا نارازی
٢-کەرکووک ناوچەی ناکۆکی لە سەرە بە پێی دەستوری عێراق دەبوایە بە پێی مادەی سەد و چل بارودۆخە کە بە لایەکدا خرابایە.ئەگەر بۆ عێراق ھەبێت ئالای لەو شارە بشەکێت ئەوا بۆ کوردستان وەک شیری دایک حەلالە.
٣-پێکھاتەکانی کەرکوک نارازی نین لە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، وەک چۆن ھەندێک اکرادی مالیکی ھەن ئاوھاش ھەندێک تورکمانی مالیکیش ھەن. ئەوانەی نارازین نوێنەرایەتی تورکمان لە کەرکوک ناکەن.
٤-ئەردۆغان تا ئێستا ھەڕەشەی لە ھەر وڵاتێک کردبێت دواتر کرنۆشی بۆ بردووە ، رووسیا و ئیسرائیل نموونەی ھەرە بەرچاون.
٥-ئەگەر بۆ ئێران و تورکیا ھەبێت بە بیانووی تورکمان بوون و شیعە بوونی تورکمان لە کەرکووک لێدوان بدەن و مایتێکرن بکەن، بێ ئەملا و ئەولا حکومەتی کوردستان مافی خۆیەتی لە سەر رۆژھەلاتی کوردستان و باکوری کوردستان بە جواب بێت.
٦-ئەوەی ئەردوغان بۆ راکێشانی دەنگی تورکەکانە لە راپرسیدا لە سەر سیستەمی سەرۆکایەتی لە تورکیادا، چونکە نەتەوە پەرستەکانی تورک کەیفیان بەو کەسە دێت کە خۆی بە ھێز نیشان بدات.لێدوانی قاسمی لە سەر ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بۆ ئەوەیە بە حکومەتە دەست نیشاندەکەی خۆی لە بەغدا بڵێت ئێمە لە پشتتانین.
٧-ئەوەی ئەردۆغان و وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دژی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان گوتیان و دەیڵێن ھاواری پاش گورگە و تازە کوردستان لە دەستیان دەرچوو و بەرەو سەربەخۆیی دەچێت و ئەوان بۆ داھاتوو پێشبڕکێ دەکەن لە سەر خۆشتر کردنی پەیوەندیان لە گەڵ دەوڵەتی کوردستان.
٧-ھەڵوێستی جەماعەتی گۆڕان لە سەر راپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان مایەی شەرمەزارییە. بە راستی ئەوان کوردی گۆڕڕاون لەوانەی لە داوا کردنی سەربەخۆییەوە بەرەو داھێنانی بیانوو بۆ ژێر دەستی ھەڵوێستیان گۆڕیوە.
٨-پ ک ک لە رۆژاوای کوردستان دژی ئالای کوردستان زۆر خەڵکی کوردستانی ئێشاندووە، زۆر جار ئاڵای لە سەر جەنازەی شەھیدانی رۆژاوا ھەڵگرتووە و تەنانەت خەڵکیشی زیندانی کردووە، ئەرێ بە ڕاست بۆ چی ھەلوێستێ پ ک ک رێک وەک ھەلوێستی فەرمیی حکومەتی تورکەکان و حکومەتێ فارسەکانە؟؟؟؟!!!!.

Back to top button