بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی دەدرێت

بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ژن و مێردانەی کە فەرمانبەرن، یەکێکیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت، ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و داوا دەکەن ژن و مێرد بە یەکسانی زەوییان پێبدرێت. و داواکەشیان قەبووڵکرا.

سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگەیاند، “بڕیاردرا بە هاوبەشی زەوی بەسەر ئەو هاوسەرانە دابەش بکرێت کە هەردووکیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، واتا ئەگەر زەوییەکە 200 مەتر بێت، هەریەکەو 100 مەتر دەخرێتە سەر ناویان.”

Back to top button