وەزیری ناوخۆ: دەمانەوێت ئیدارەیەکی شەرعی شنگال بەڕێوە ببات و هێزێکی یاساییش بیپارێزێت

وەزیری ناوخۆ جەخت لە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنی شنگال دەکاتەوە و دەڵێ: دەمانەوێت ببینین، ئیدارەیەکی شەرعی شنگال بەڕێوە دەبات و هێزێکی یاساییش دەیپارێزێت.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە نوێنەرایەتی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، بەشداریی لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی ئێزدی (ئایین، کەلتوور، مێژوو، جوگرافیا) لە شاری دهۆک کردووە، لە گوتارێکدا کۆنفرانسەکەی بە “زۆر گرنگ” ناو برد و دووپاتی کردەوە “ئێزدییایەتی یەکێکە لە ئایینە دێرینەکانی کوردستان و ڕەگ و ڕیشەی ئێزدییایەتی بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.”

Back to top button