مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆک نوێی وەزیرانی کەنەدا کرد و گوتی: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشی و پەیوەندییەکی بەهێز دەکەین لەنێوان هەردوو گەلی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.

سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا کرد.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، پیرۆزبایی لە مارک کارنی دەکەم بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.

ئاماژەی بەوە کرد، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشیی و بنیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو گەلی کەنەدا و هەرێمی کوردستان دەکەم لەژێر سەرکردایەتیتان.

هەروەها جەختیشی کردەوە، “پابەندی کەنەدا بۆ سەقامگیری جیهانی بە تەواوی لەگەڵ پابەندی ئێمە هاوتەریب و یەکانگیرە.”

Back to top button