ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان / وەزارەتی دارایی و ئابووری             

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چەند مێدیا و پەیجێک ئاماژەیان بەوە کردەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسان هەیە، بەڵام ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئاماژەی بەو دا، هەندێک پەیج و مێدیا هەواڵێکیان بڵاو کردووەتەوە، کە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووە.

بەڕێوەبەراتییەکە دەڵێت: یەکێک لە تێبینییەکان لەسەر مووچەی بانکە حکوومییەکان بووە بۆ مانگی نیسان، کە گوایە داوای دوو مووچە بۆ بانکەکان کراوە و لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لە بیر کراوە و دواتر کراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، جەختی لەوە کردەوە، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنیا داوای یەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەکانیان نەکراوە.

هاوکات دەشڵێت: هەرچەندە داواکردنی دوو مووچە بەپێی یاسا بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان، ئاب و کانوونی یەکەم ئاساییە، ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان 15 مووچە وەردەگرن کە سێ مووچەیان زێدەکییە.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button