شاندی پارتی و یه‌كێتی له به‌غدان بۆ باسكردنی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
خواكوڕك
شاندی پارتی و یه‌كێتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/4/2017 گه‌یشتنه به‌غدا، وابڕیاره شانده‌كه لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسانی حكومەتی ناوەندی كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی ڕیفراندۆم بكەن.
ئەمڕۆ چوار شەممە 5/4/2017 شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی كە پێك هاتوون لە (فواد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی و عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان) گەیشتنە بەغدای پایته‌ختی عێراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان و كۆمه‌ڵیك ته‌وه‌ری تری گرنگ.
وا بڕیارە شاندی یەكێتی و پارتی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی ناوەندی و لایەنە سیاسیەكان لەبەغدا كۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی ڕیفراندۆم بكەن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆی بابه‌ته‌كه به لایه‌نه سیاسی و حكومییه‌كانی عێراق بگه‌ێنن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسكردن بێ” ڕۆژی 2/4 مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بە سەرپەرشتی سرۆكی هه‌رێمی كوردستان (مەسعود بارزانی) كۆبونەوە ڕۆژی سێ شەممەش شاندی هاوبەشی ئەو دوولایەنە لە هەولێر سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و حزبی شیوعیان كرد تاوتوێی پرسی ڕیفراندۆمیان كرد.