سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 30ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گوزەرانی هاووڵاتییان و پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە نەینەوا کرا و جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکانی ئەو پارێزگایە کرایەوە.

Back to top button