گۆران: له‌ به‌غدا دژی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه‌

خواكوڕك

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ڕیگای سه‌رۆكی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی عێراقیه‌وه‌ دژایه‌تی خۆی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت”ئەو شاندەی ئەمرۆ سەردانی بەغدای كردووە و ئەوەشی كە بڕیارە لە ئایندەدا سەردانی بەغدا بكات،نوینه‌رایه‌تی ئێمه‌ ناكه‌ن و دژین.
(كاوە محەمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندوه‌” ئەو شاندەی ئەمرۆ سەردانی بەغدای كردووە و ئەوەشی كە بڕیارە لە ئایندەدا سەردانی بەغدا بكات لەسەر سەربەخۆیی هەرێم شەرعییەتی سیاسی و دانوستان و نوێنەرایەتییان ناكات لەبەرئەوەی هیچ پاڵپشتییەكی سیاسی و شەرعی و یاساییان نییە تا بە ناوی گەلی كوردەوە قسە بكەن، ئێمه‌ دژیانین.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی پێش سه‌ردانیان بۆ به‌غدا سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی تری كوردستانیان كردووه‌ جگه‌ له‌ گۆڕان، چونكه‌ زۆربه‌ی چاودێرانیی سیاسیش پێیان وابوو كه‌ گۆڕان دژی ئه‌م خواسته‌ ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا خۆیان له‌و بابه‌ته‌ ساغ نه‌كردۆته‌وه‌ و به‌ڵام به‌ ئاشكرا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی گۆران دژی خواست و ویستی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌ ژێر هه‌ژموونی مالیكی و ئێراندا.

Back to top button