یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت :” یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.

دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکەم حاڵەت بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا ئەویش هاوڵاتییەکی شاری ( کۆیە ) یە ، تەمەنی ( 42 ) ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشە .

لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە .

Back to top button