هەزاران خانەنشین 17 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن

مانگی داهاتوو هەزاران خانەنشین 17 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، پێنج مووچەیان هی پێنج مانگەکەی ئەمساڵ و 12 مووچەش ئیکرامیەی خانەنشینییە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی گوتی: ئەم مانگە سەروو دوو هەزار خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دێتەوە.
گوتیشی:” مانگەکانی ڕابردوو بۆیە 12 مووچەکەی ئیکرامییە خەرج نەکراوە، چونکە هەندێک کێشە لەنووسراو و دۆسیەی لقەکانی خانەنشینی هەبوو، وەزارەتی دارایی عێراقیش وتویانە چاکی بکەن و هەموویمان بەیەکەوە بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی مانگی پێنج بەیەکەوە بۆیان خەرج بکەین، پێنج مووچەیان هی پێنج مانگەکەی ئەمساڵ و 12 مووچەش ئیکرامیەی خانەنشینییە.