وەزیری تەندروستی: پێشخستنی لەدایکبوونی کۆرپە بەنیازی بەرواری جوان قەدەغەیە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت : پێشخستنی لەدایکبوونی کۆرپە بەنیازی بەرواری جوان قەدەغەیە و، هەموو ڕێککارێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگەنەدرێت ژیانی کۆرپەلە بخرێتە مەترسییەوە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن بکرێت، کە نیازیانە لە بەروارێک جوان، لە دایکبوونی منداڵەکانیان بە نەشتەرگەریی پێش کاتی لەدایکبوون بخەن.

گوتیشی: بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەم دیاردەیە کەمبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستیش هەموو ڕێککارێک دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕێگەنەدرێت ژیانی کۆرپەلە بخرێتە مەترسییەوە، هەربۆیە پێش نەشتەرگەری ئافرەتی دووگیان پێویستە بەڵگەنامەی زانستی هەبێت، کە بسەڵمێنیت کاتی لەدایکبوونی کۆرپەکەی هاتووە.

Back to top button