کارەباى 24 کاتژمێر 700 مۆلیدەى کوژاندووەتەوە

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی پرۆژەی ڕووناکی، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 700 مۆلیدە کوژێندراونەتەوە.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لەبارەی پرۆژەی ڕووناکی نووسیوویەتی: دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی، لە قۆناغی ئێستا هاوتای ئەوەیە 125 هەزار ئۆتۆمبیڵ لە شەقامەکان هەڵگیرابن.

دەشڵێت، بەهۆی پرۆژەکەوە 700 مۆلیدە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کوژێنراونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی هێشتا نزیکەی شەش هەزار و 300 دانەی تریش ماون هەڵبگیرێن.

Back to top button