زانکۆکانی هەرێم و عێراق رێککەوتن

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی وەرگرتنی قوتابیانی عێراق لە هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی قوتابیانی کوردستان لە زانکۆکانی عێراق، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی عێراقی کۆبووینەتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی هاوبەش، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، هەروەها وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراق لە هەولێر کۆبوونەتەوە و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

وەزارەتەکە راشیگەیاند:” میکانیزم و چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابیانی هەرێم لە زانکۆکانی عێراق و قوتابیانی عێراق لە زانکۆکانی هەرێم تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەبوون و، رێککەوتن کرا لەمەودوا قوتابیانی کوردستان لە عێراق و قوتابیانی عێراقیش لە کوردستان دەخوێنن .

Back to top button