ئیسرا*ئیل لەکارکەوتنی تەواوی فڕۆکەخانەی سەنعای راگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، سووپای ئیسرا*ئیل هێرشێکی گەورەی کردە سەر فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختی یەمەن و چەند ناوچەیەکی جیا جیای ئەو وڵاتە، و چەند پێگەیەکیان لە پارێزگای حودەیدە خاپوور کرد.

سووپای ئیسرا*ئیل رایگەیاند، فڕۆکەخانەی سەنعایان بە تەواوی لەکارخست چیتر هاتووچۆیفڕۆکەی تێدا ناکرێت.

هاوکات میدیاکان ئاشکرایان کرد، هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرا*ئیل، تەواوی فڕۆکەکانی فڕۆکەخانەی سەنعای پێکاوە، هۆڵی گەشتیارانی فڕۆکەخانەکشی خاپوور کردووە لەگەڵ وێرانکردنی تەواوی وێستگەکانی کارەبا.

میدیای حو*سییەکان ئاشکرای کردووە، هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرا*ئیل وێستگەی ناوەندیی کارەبای حەزیزیان لە سەنعا بۆ*ردوومان کردووە، ئاشکراشی کردووە، هێرشەکان ناوچەی عەتانی باشووری ڕۆژئاوای وێران کردووە لەگەڵ وێستگەی کارەبای زەهبان.

Back to top button