سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى بڕینى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌دات

وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق کۆببێتەوە، به‌ڵام به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه نه‌كرا و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش دەیەوێت، ناوى په‌رله‌مانتاره نه‌هاتووه‌كان بڵاوبكاته‌وه و مووچه‌كانیشیان ببڕێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە 6ی ئایاری 2025، بڕیار بوو دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق بەڕێوەبچێت كه حه‌وت ته‌وه‌رى له‌خۆ گرتبوو. هه‌ندێكیان ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكان و هه‌ندێكى تریش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى یاساكان بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران، دانیشتنه‌كه نه‌كرا.
به‌گوێره‌ى راگه‌یاندراوێك كه له نووسینگه‌ى موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌نده‌لاوى داواى له فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندن و كاروبارى په‌رله‌مان كردووه، ناوى ئاماده‌نه‌بووانى ئه‌مڕۆى دانیشتنه‌كه بڵاو بكاته‌وه و به‌شێكى دیاریكراویش له مووچه‌كانیان بێته بڕین.