ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی مانگی چوار و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبا تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و لەیەکێک لە تەوەرەکان بەدواداچوون بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی دەکرێت .
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەست پێ دەکات و، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پـڕۆژەی ڕوونـاکی و دەستەبەرکردنی کارەبای24 کاتژمێری و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی دەکرێت.
هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیـوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان ڕادەستپێردرێن.