مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە پاپای نوێی ڤاتیكان دەكات

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک چواردەمین پاپای ڤاتیکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆبێرت فرانسیس پریڤۆست، پاپای نوێی ڤاتیکان کرد.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، “بە ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێشکەش بە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری ڕۆحیی کڵێسای کاتۆلیکیی جیهان”.
دەشڵێت: “هیوادارم پاپایەتییەکەی پڕ بێت لە ئاشتی، دیالۆگی نێوان باوەڕەکان و ئاشتەوایی”.
ئەمڕۆ ئێوارەی پێنجشەممە 8ی 5ی 2025، پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵبژێردرا. ناوبراو كاردیناڵێكی ئەمریكیی تەمەن 69 ساڵە و ساڵی 1955 لە شیكاگۆی ئەمریكا لەدایك بووە.
ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، دەبێتە یەكەم كەسی ئەمریكی كە پۆستی پاپای ڤاتیكان لە مێژوودا وەرگرێت.