ئاگادارییەكی گرنگ لەبارەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنییەوە بڵاو کرایەوە

لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە :” بە ئەلیكترۆنیكردنی كۆبۆنی خۆراك لەم قۆناغە پێویستی بە هیچ بڕە پارەیەك نییە و ئەوانەیشی داوای پارە دەكەن بە هیچ شێوەیەك پێوەندییان بە وەزارەتەكەوە نییە و سیستمەكە خۆڕاییە و تەنیا پێویستی بە یەك كارتی نیشتمانییە.
لە ئاگادارییەکە هاتووە، هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی کۆبونی خۆراک دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئەپەی دیاری كراوە بچنە ناو سستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنوێنی و هەر پرسیار و کێشەیەکیش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن.
لە بەشێكی ئاگادارییەكەی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازیدا هاتووە، هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕە پارەیەک ناکات و بە دوور بن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبونی خۆراک پارە وەردەگرن، ئاماژەیشی داوە كە بەهیچ شێوەیەک پێوەندیان بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لایەنی حکوومیەوە نیە و سستمەکە بەخۆڕاییە لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە ئاگادارییەكەدا وەك تێبینی هاتووە كە هاووڵاتی پێویستە کارتی نیشتمانی هەبێت بۆئەوەی بێ بەش نەبێت لەناو تۆمارکردن پرۆسەکە ماوەی مانگێگ دەخایەنێت.