فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەزاران پێشمەرگە دەرچوو

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت :” فەرمانی پێدانی زەوی بۆ هەزاران پێشمەرگە دەرچوو کە ژمارەیان زیاتر لە 9 هەزار کەسە .

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” دوا بەدوای گەڕانەوەی وەجبەی یەکەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگه، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ (9579) ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

– ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران 131 کەس.

– لیوای 2ی پیادە 708 کەس.

– لیوای 4ی پیادە 1400 کەس.

– لیوای 7ی پیادە 1672 کەس.

– لیوای 11ی پیادە 1617 کەس.

– لیوای 12ی پیادە 1622 کەس.

– لیوای 17ی پیادە 1019 کەس.

– لیوای 18ی پیادە 1410 کەس.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە:” کۆی گشتی (9579) کەس لەم وەجبەیە سودمەند دەبن و، پڕۆسەکە بەردەوامی دەبێت. بۆیە داوا لە هەموو ئەو هێز و یەکانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین پەلە بکەن لە ڕێکخستن و بە داتاکردنی فۆرمەکانیان و بە ڕێک و پێکی ناردنیان بۆ لیژنەی زەوی وەزارەتمان و هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

Back to top button