میسی بێده‌نگی شكاند و ده‌ڵێت گوێی پێناده‌م

خواكوڕك

لیۆنێل میسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌ كۆتاییدا بێده‌نگی شكاند و رایگه‌یاند”ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ئاڕاسته‌ی من ده‌كرین من گوێی پێناده‌م.

مێسی بە ڕۆژنامەی “Esquire “ی مەکسیکی گوت” من دەزانم ئەو کەسانەی هاندەری سەرەختی هەڵبژاردەی ئارژەنتینن داواکاریان ئەوەیە پاڵەوانێتی بەدەست بهێنین و هەمیشە داوا دەکەن سەرکەوتن تۆمار بکەین یاریزانانیش ئەوە دەزانن، سەبارەت بەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی من دەکرێت من گوێی پێ نادەم، لەبەر ئەوەی بەخۆم باشتر ئەو شتانە دەزانم کە ڕوویان داوە.

لە درێژەی قسەکانیدا مێسی ئاماژەی ستایشی پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووتری بارسێلۆنا کرد و گوتی کە لە کاتی ئەودا یانەکە زۆر جێگیر بوو، دەستەی کارگێڕیش نموونەیی بوو، هەروەها گوتیشی لەو ساتەدا بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەی بە گرنگترین شت بەلای ئەو هەژمار دەکرێت.

Back to top button